ئەمریکا ئامادەیە چەند پڕۆژەیەکی کارەبا بە قەرز بۆ حکومەتی هەرێم ئەنجام بدات

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزارەتی کارەبای هەرێم، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەیی دەربڕیووە بۆ هاوکاری و ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بە قەرز.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، ” کەمال محەمەد، وەزیری كارەبا سوپاسی كونسوڵی بەشی ئابووری كونسوڵخانەی ئەمەریكای لە هەولێر كرد و ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەكی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا و جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی ستراتیژیی لەناویاندا وێستگەكانی 400 كەی ڤی و ئەنجامدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی غازی بەفیڕۆچووی ناو كێڵگە نەوتەكان، هەروەها گرنگی ڕاكێشانی بۆری غاز بۆ وێستگەی 1000 مێگاواتی كارەبای كواشی لە پارێزگای دهۆك”.

لە کۆبوونەوەکەدا، لیزا بۆدۆنڵی كونسوڵی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر، پشتگیریی وڵاتەكەی دووپاتكردەوەتەوە بۆ حكومەتی هەرێم و ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕیووە بۆ بەشداریكردن لەئەنجامدانی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی كارەبا بەشێوەی قەرز لەهەرێمی كوردستان”.

پێشتریش وەزارەتی کارەبای هەرێم ئامادەیی دەربڕیبوو ئاسانکاری بکات بۆ کۆمپانیا بیانییەکان تا لە هەرێم پڕۆژە ئەنجامبدەن لە بواری کارەبادا.

بابەتی پێشتر

کێ دەچێتە کوێ؟ دوای وازهێنانی زێدان هاوكێشەی ڕاهێنەران ئاڵۆزتر بوو

بابەتی دواتر

(یوێفا) تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی یاسای "گۆڵ لەدەرەوەی یاریگا" دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share