گەشتوگوزاری هەڵەبجە: ئەم گەنجە 76 هەزار دۆلار و مۆبایلێکی بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە

گەنجێک پاش دۆزینەوەی 76 هەزار دۆلار و مۆبایلێک، دواتر دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی کە گەشتیارێکی عەرەبە.

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەناوی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە سوپاسی کاک هۆشەنگ ئەنوەر گوڵپی دەکەین کە یەکێکە لە دوکاندارەکانی سەیرانگەی زەڵم، ئەمڕۆ پاش دۆزینەوەی بڕی حەوت هەزار و 600 دۆلار و مۆبایلێک، زۆر بە ئەمانەتەوە پاش ڕۆژێک لە دۆزینەوەی، گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەکەی کە گەشتیارێکی عەرەب بوو.

دەشڵێت، ئەم ئەمانەتپارێزییە نموونەیەکی جوانی ڕەوشتبەرزییە، کە گەنجانی ناوچەکەی لەسەری پەروەردەکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باندێکی ساختەکاری دەستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە سلێمانی باندێكی‌ ساخته‌كارییان ده‌ستگیركرد كه‌‌ زه‌وییه‌كی‌ گرانبه‌هایان به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
Total
0
Share