ئەمشەو وەفدێكی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغداد

بڕیارە ئەمشەو وەفدێكی هەرێم بۆ پرسی مووچە و بودجە و یەكلاكردنەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكان سەردانی بەغداد بكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا بڕیارە ئەمشەو وەفدەكە سەردانی بەغداد بكات و سبەی هەینی كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی پرسی مووچە و بودجە لە نێوان وەفدەكەی هەرێم و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق ئەنجامبدرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، تاوەكو ئێستا مووچەی مانگەكانی 12 و 1 لە هەرێم دابەشنەكراوە و چاوەڕواندەكرێت سبەی لەو كۆبوونەوە یەكلاكەرەوەیەدا بڕیار لەسەر مووچەی ئەو دوو مانگە و دانانی میكانیزمێك بۆ ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە لە ئەمساڵدا بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: دوای نووسراوەکەی تەیف سامی چەندجارێک قسە لەگەڵ سودانی کراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم چەندجارێک قسە لەگەڵ…
Total
0
Share