کۆمپانیایەکی ئیسپانی ئومێدێکی دیکە دەداتە ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا

ناوەندێکی دەرمان لە ئیسپانیا

بڵاوبوونەوە و قوربانی گرتنی کۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوامە و توێژینەوە و هەوڵەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پەتاکەش هەروەها، لەم نێوەندەدا کۆمپانیایەکی ئیسپانی بە دەرمانێک ئومێدێکی دیکە دەداتە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

ئەمڕۆ 16ی تشرینی یەکەم کۆمپانیای فارماری ئیسپانی بۆ وەبەرهێنانی دەرمان ئاشکرایکرد،تاقیكردنەوە كلینیكییەكانی بۆ ئەو دەرمانەی دژ بە شێرپەنجە، كە ناسراوە بە “ئابلیدین” لە چارەسەركردنی پەتای كۆرۆنا سەركەوتنی بەدەستھێنا .

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری کۆمپانیا ئیسپانییەکەوە ئاشکرایکردووە، “تاقیكردنەوەكان دوروستکردنێکی گەوھەریی لە بارگاوی ڤایرۆسی و پرۆتین “سی ئار پی (CRP) ” لە لای نەخۆشانی كۆڤید 19 تۆمار كردووە دوای ئەوەی ڤاكسینی “ئابلیدین”یان وەرگرتووە و 80.7% لە نەخۆشەكان، پێش تەواوكردنی 15 رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەری چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێھێشتووە، بەرامبەر 38.2%، كە زیاتر بە بەختبوون و پێش رۆژی ھەشتەم نەخۆشخانەیان جێھێشتووە.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەوالەدا بەهای پشکی کۆمپانیاکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوویەوە و چاوەڕێ دەکرێت هەوڵێکی باش بێت لە بەرەنگاربوونەوە یان وەستانی پەتاکە.

ئەگەرچی هەولەکان بۆ دۆزینەوەی دەرمان و ڤاکسینی تایبەت بۆ کۆرۆنا لە هەموو جیهان بەردەوامە، بەڵام تاقیکردنەوەی دەرمانە کۆنەکان کە بۆ مەبەستێکی دیکە بەرهەمهێنراون لەسەر کۆرۆنا نەوەستاوە و پێشتریش چەند دەرمانێکی چارەسەری مەلاریا و ڤاکسینی سیل تاقیکردنەوەیان لەبارەوە کراوە کە تا چەند کاریگەرن لەسەر کۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

هەوڵدەدرێت دوو وانەی دیکە لە خوێندنی پەروەردەی عێراقدا زیاد بکرێت

بابەتی دواتر

16ی ئۆكتۆبەر لە تێڕوانینی بەشێك لە عەرەب و توركمان-ـەكانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share