ئەمشەو فاینەڵی یوروپا لیگ لەنێوان یونایتد و ڤیاڕیاڵ ئەنجامدەدرێت

ئەمشەو چوارشەممە، یاریی کۆتایی خولی ئەوروپی لەنێوان یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڤیاڕیاڵ ئەنجامدەدرێت.

ڕوبەڕوبوونەوە ئەوروپییەکە کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە “ستادیۆ ئینێرجا گیدانسک” لە پۆڵەندا ئەنجامدەدرێت، لە ڕیزەکانی یونایتد هەریەک لە فیڵ جۆنز و ئانتۆنی مارتیال و هاری ماگوایەر، لە یانەی ڤیاڕیاڵ هەریەک لە ڤیسێنتی ئیبۆرا و ساموێل چیکوێزی و خوان فۆیز بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکەن.

لە ڕووی مێژووییەوە دوو یانەی فاینەڵ چوارجار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕوبەڕوبوونەتەوە، لە هەر چوار یارییەکەدا یەکسانبوون بەبێ گۆڵ باڵی بەسەر ئەنجامەکاندا کێشاوە (2005، 2006، 2008 و 2009).

ئولی گۆنار سۆڵشایەر، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان لە کۆتا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، “هەمووان ئەوەیان بەدیکردووە بەراورد بە ڕابردوو مانچستەر یونایتد ئاستی باشتر بووە، هەنگاوی دووەمیان چنینەوەی ناسناوەکانە، ئێمە بەڕێژەی لەسەدا 50 بۆ ناسناوەکە پاڵێوراوین”.

لە بەرامبەردا ئونای ئیمیری ڕاهێنەری “ژێرئاوگەڕە زەردەکان” دەڵێت، “پێویستە ستایلی خۆمان بسەپێنین و بەباشی پارێزگاری لەناوچەی بەرگریمان بکەین، مانچستەر یونایتد پاڵێوراوە بۆ ناسناوەکە، بەڵام ئێمەش بەهەمان شێوە پاڵێوراوین”.

پێکهاتە چاوەڕوانکراوەکان:

بابەتی پێشتر

لە هەولێر کەسێک لەلایەن دراوسێکەیەوە کوژرا

بابەتی دواتر

ڤاران، ئیسکۆ و مارسێلۆ پێیەکیان لەدەرەوەی ڕیاڵ مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share