(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لە کاتی زیادکراودا دوو خاڵی بەرانبەر لازیۆ لەدەستدا

ئەمڕۆ، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی حەوتی خولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس بەرانبەر لازیۆ یەکسانبوونی تۆمارکرد.

یانەی یوڤانتۆس لە سەرەتای ڕوبەڕوبوونەوەکە بەهێزتر دەرکەوت و چەندین هەلی مەترسیداریان بۆسەر گۆڵی لازیۆی خانەخوێ دروستکرد.

لە خولەکی 15 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی گۆڵی پێشکەوتنی خانمە پیرەکەی تۆمارکرد، لەو تایمەشدا توانیان کۆنتڕۆڵی هونەری و تاکتیکی یاریگا بکەن.

لە تایمی دووەمدا و لە کاتێکدا یوڤانتۆس بە شێوازی هێرشبەری بەردەوامبوو لە چرکردنەوەی هێرشەکانی، هەڵۆکانی پایتەختی ئیتاڵیا هاوسەنگییان وەرگرتەوە و توانیان مەترسی بۆسەر گۆڵی چێزنی دروستبکەن.

یارییەکە بەرەو کۆتایی دەچوو، بەڵام لە خولەکی چواری زیادکراوی تایمی دووەمدا فیلیپی کایسیدۆ توانی گۆڵی یەکسانکردنەوە بۆ لازیۆ تۆماربکات، ڕاستەوخۆ لەدوای ئەم گۆڵەش یارییەکە کۆتاییهات (1-1).

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، یوڤانتۆس بە کۆکردنەوەی یەک خاڵ ژمارەی خاڵەکانی لەم وەرزەی کالچیۆ گەیاندە (13) لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی، هەروەها لازیۆ بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامه‌ی ئاس: هالاند و دۆرتمۆند له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ ڕێککه‌وتنیان کردووه‌

بابەتی دواتر

بەشێك لە ئابوریناسانی هەرێم لەبارەی هەنگاوێكی حكومەتی عێراقەوە هۆشداری دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share