هەوڵدەدرێت دوو وانەی دیکە لە خوێندنی پەروەردەی عێراقدا زیاد بکرێت

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندن لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات هەوڵیان هەیە بۆ زیادکردنی دوو وانە لە پرۆگرامەکانی خوێندندا کە ئەوانیش ڕاگەیاندن و یاسان.

قوسەی یاسر، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندن لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ” لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندن نوسراوى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كردووه‌ بۆ دانانى هه‌ردوو ماده‌ى راگه‌یاندن و یاسا له‌ پرۆگرامه‌كانى خوێندن ،وه‌زارەتیش ئه‌و پرسه‌ تاوتووێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بریارى له‌باره‌وه‌ بدات”.

ئاشکراشیکرد کە پڕۆژەکەی ئەوان لە شوێنێکی دیکەوە سەرچاوەی گرتووە و هه‌ندێك راگه‌یاندنكار و سه‌ندیكاى پارێزه‌ران داوایان كردووه‌ هه‌ردو ماده‌ى راگه‌یاندن و یاسا له‌ پرۆگرامى خوێندن دابنرێت.

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندن ڕاشیگەیاندووە، “سه‌رجه‌م بریاره‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ دراوه‌، و زۆرێك له‌ پێشنیاره‌كان لیژنه‌كه‌ پێشكه‌شى كردووه‌ و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش په‌سه‌ندیكردووه‌ و جێبه‌جێ كراوه‌”.

هەوڵەکانی لیژنەی پەروەردە منداڵ لەگەڵ پەروەردەبوونیدا ئاگاداری بڕگە یاساییەکان بێت و بزانێت سزا و حوکمی هەر تاوانێک چەنێکە، لەگەڵ ئەوەش بزانرێت ڕاگەیاندن بە چ شێوەیەک کار لەسەر ڕایگشتی و خەڵکی دەکات.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە

بابەتی دواتر

کۆمپانیایەکی ئیسپانی ئومێدێکی دیکە دەداتە ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەستدەکات بە وەرگرتنی داواکاری ئەو هاوپەیمانێتییانەی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی وەرگرتنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانییانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا هەیە…
Total
0
Share