لە هەولێر کەسێک لەلایەن دراوسێکەیەوە کوژرا

 پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شارەكە کەسێک لەلایەن دراوسێکەیەوە بە چەقۆ کوژرا، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیشدا دەرکەوت، کە چەقۆکە بەردڵی کەوتوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بەبونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی ژیان دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە و دەست بەلێکۆڵینەوە کرا”.

پۆلیسی هەولێر باسیلەوەشكردووە، “دوو دراوسێ ده‌مه‌قاڵه‌یان بووە و یه‌كێكیان چه‌قۆیه‌كى له‌سه‌ر دڵی دراوسێكه‌ی داوه”‌.

ڕونشیكردووەتەوە، “لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە هاوڵاتیەک بەناوی (دڵشاد انورعبدالڵە) چەقۆیەک بەر دڵی کەوتوە، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه”‌.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: دڵنیایی دەدەین لە چارەسەركردنی كێشەی موچە

بابەتی دواتر

ئەمشەو فاینەڵی یوروپا لیگ لەنێوان یونایتد و ڤیاڕیاڵ ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یادی دامەزراندنی یەکگرتوو ببێتە دەرفەت بۆ هەماهەنگی لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان…
Total
0
Share