زیاتر لە 850 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم چاكبوونەوە

زۆرترین توشبوو لە سلێمانییە بە 253 حاڵەت

زیاتر لە 650 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركران و 860 توشبووی پێشووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا 9 هەزار و 319 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 651 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

زۆرترین توشبوو لە سلێمانییە بە 253 حاڵەت، دوای ئەو دهۆك دێت بە 214 حاڵەتی توشبوون.

بەپێی ئامارەكە 860 توشبوو چاكبوونەتەوە و 9 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین حاڵەت لە دهۆكە بە چوار حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی ئاشكراشیكردووە، كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە 166 هەزار و 702 كەس، لەو ژمارەیە 151 هەزار و 501 توشبوو چاكبوونەتەوە، 10 هەزار و 963یان لەژێر چارەسەردان و چوار هەزار و 238 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی ئەو "چەتەییە"ی بیلاڕوسیا تێوەیگلاوە چییە؟

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید هەمان هەڵەی وەرزی ڕابردوو دووبارە دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share