توێژینەوەیەکی سەرەتایی: یەکێک لە چارەسەرەکانی شێرپەنجە ڤایرۆسی ئایدزیش لەناودەبات

ئەنجامە سەرەتاییەکانی توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریانخستووە، دەرمانێکی چارەسەری ‏شێرپەنجە کە بەرهەمی کۆمپانیای “مێرک”ــە، ڤایرۆسی ‏HIV‏ دەکاتە ئامانج، کە هۆکاری ‏تووشبوونە بە نەخۆشیی ئایدز.‏

توێژەران لە توێژینەوەکانیاندا دەرزیی “‏Keytruda‏”ی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی  ‏شێرپەنجەیان بەکارهێناوە بۆ ئەوانەی تووشبووی ڤایرۆسی ‏HIV‏ بوون و لەهەمانکاتدا ‏تووشبووی شێرپەنجە بوون، ئەنجامە سەرەتاییەکانی توێژینەوەکان دەریانخستووە ‏چارەسەرەکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ڤایرۆسی ئایدز لە خانەکانی بەرگریی جەستە.‏

زانایان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەم ئەنجامانە هەرچەندە سەرەتایین، بەڵام پاڵنەرێکن بۆ ‏توێژینەوەی زیاتر و بەکارهێنانی دەرزییەکە وەک چارەسەرێکی درێژخایەنی نەخۆشیی ‏ئایدز.‏

بەکارهێنانی زۆرێک لە دەرمانە دژەڤایرۆسەکان بۆ تووشبووانی ئایدز، دەکرێت هەلی ‏ماوەیەکی زیاتری ژیانیان پێبدات، بەڵام ئەو دەرمانانە نەیانتوانیوە ڤایرۆسەکە بەهەمیشەیی ‏لەخانەکاندا لەناوببەن، مانەوەی ڤایرۆسەکەش بەمانای ئەوە دێت کە هێشتا نەخۆشییەکە ‏چارەسەرنەکراوە.‏

تیمێک لە توێژەرانی نێودەوڵەتی دەڵێن، گەیشتوونەتە بەڵگەی ئەوەی دەرزی ‏‏“‏Keytruda‏” دەتوانێت خانەکە لە ڤایرۆسی ‏HIV‏ دەربازبکات، هەروەها ئەو خانانەشی ‏تووشنەبوون لە هەر دزەکردنێکی ڤایرۆسەکە دەیانپارێزێت.‏

‏32 کەسی تووشبوو بە شێرپەنجە و ڤایرۆسی ‏HIV‏ لە توێژینەوەكەدا بەشداربوون، لەگەڵ ‏بەکارهێنانی ئەو دەرزییەدا تووشبووەکان چارەسەرەکانی دیکەی نەخۆشیی ئایدزیان بۆ ‏بەکارهێنراوە.‏

شارلۆن لیۆن یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت، بەردەوامدەبین لەتوێژینەوە ‏لەسەر ئەو سامپڵانەی هەمانە، تاوەکو تێبگەین لە ئاستی وەڵامدانەوەی بەرگریی جەستەیان ‏دژی ڤایرۆسی ‏HIV‏.‏

بابەتی پێشتر

هەڵاوسانی ساڵانەی ئاشكراكردووە.. ئەردۆغان بەرپرسێكی دیكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

بابەتی دواتر

یەكەم لێدوانی فلاهۆڤیچ دوای چوونی بۆ یۆڤانتۆس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share