لەبارەی ڤاکسینی فایزەر و ئۆکسفۆردەوە هەواڵی دڵخۆشکەر ڕادەگەیەنرێت

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرایدەکات، ئەگەر یەک ژەم لە ڤاکسینەکانی فایزەر و ئۆکسفۆرد وەربگیرێت دەتوانێت لە ٪80 لە کۆرۆنا بتپارێزێت.

زۆرینەی ڤاکسینەکانی ئێستا کە بۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت دوو ژەمە، واتە وەرگر دەبێت دوو ژەم لە دوو کاتی جیاوازدا لەخۆی بدات.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە تەلەڤزیۆنی بی بی سی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، “لە کاتێکدا وەرگرێک بتوانێت یەک ژەم لە ڤاکسینەکانی کۆمپانیای فایزەر – بیۆنتیک یان ئۆکسفۆرد – ئەسترازینیکا لە خۆی بدات دەتوانێت لە ٪80 پارێزراوبێت بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر کەسانی سەروی 80 ساڵ ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ئەو دوو ڤاکسینەیان لە خۆیانداوە بەرگری باشیان بەرامبەر ڤایرۆسەکە دروستکردووە.

لە ئێستادا لە جیهاندا کۆمەڵێک ڤاکسین وەردەگیرێت کە چەند کۆمپانیایەکی جیاواز دروستیان کردووە و زیاتر ڤاکسینەکانی (فایزەر و ئۆکسفۆرد و سپۆتنیک و جانسۆن و سینۆفارم)ن.

بابەتی پێشتر

یاسایەك هەلی كار بۆ دەرچووانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری دەستەبەر دەكات

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share