ڕووباری سیروان بەرەو وشكبوونی تەواوەتی دەچێت

دەستەی کەمپەینی ژیانەوەی سیروان ڕایدەگەیەنێت، ڕووباری سیروان لەئێستادا “بەهۆی نابەرپرسیی دەسەڵاتی ئیداریی سنوری گەرمیانەوە، بەرەو لەناوچوون دەچێت”.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕووباری سیروان و سروشتەکەی لەئێستادا بەهۆی نابەرپرسیی دەسەڵاتی ئیداریی سنوری گەرمیانەوە بەرەو لەناوچوون دەچێت، دەرەنجامی ئەو وێرانییەش، کە ئێستا ڕوودەدات، دەبێتە هۆکاری نەبوونی ئاوی خاوێنی خواردنەوە لەچەند ساڵی داهاتودا لەسنوری گەرمیان و لە ناوچوونی سەوزایی و ژینگەکەی و لەدەستچوونی هەوای پاک لەسنورەکەدا”.

باسلەوەشكراوە، “سەرباری ئەوەش، دەکرێت ڕووباری سیروان و ژینگەکەی وەک ناوچەیەکی گەشتیاری بەکاربهێنرێت و بکرێتە سەرچاوەی داهات و هەلی کار بۆ گەنجان و دانیشتوانی سنورەکە”.

دەستەی کەمپەینی ژیانەوەی سیروان لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ڕونیكردووەتەوە، “ماوەی دوو ساڵە کۆمەڵێک چالاکوان و پسپۆڕ و مامۆستای زانکۆ، لە دەرئەنجامی درککردنمان بەمەترسیی سەر ڕووبارەکە و ئایندەی دەڤەرەکە، کەمپەینێکمان دەستپێکردووە بۆ خزمەتی ڕووبارەکە و بوژانەوەی، ئەویش بەلابردنی کارگەکانی چەو و لم لەسەر ڕووبارەکە، کە نزیکەی 45 کارگە دەبن”.

ڕاگەیەندراوەكەی دەستەكە لەكاتێكدایە، دوێنێ بەهۆی دابەزینی زۆری ئاستی ئاوی سیروانەوە، بەشێكی زۆری ماسییەكانی ڕووبارەكە لەناوچوون.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی كوشتن و خۆكوشتن دەكات

بابەتی دواتر

لیستی دابەشكردنی موچە گۆڕانكاریی تێداكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share