بڕیاردرا و بەشەخۆراكی ئەم مووچەخۆرانە دەبڕدرێت

ئاراس محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارێكی حكومەتی عێراق ئەو مووچەخۆرانەی مووچەكەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە بەشەخۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت.

وتیشی، “پێشتر ئەو مووچەخۆرانەی مووچەكەیان لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاتر بووایە دەبڕدرا و ئێستا ئەو مووچەخۆرانەی مووچەیان لە دوو ملیۆن دینار بێت بەشەخۆراكەكەیان دەبڕدرێت”.

راشیگەیاند، دەبێت بە نووسراو ئاراستەكەمان بكرێت ئەو كات ئێمە كاری پێدەكەین و بەشەخۆراكیان دەبڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە 20 تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.…
Total
0
Share