ڤاكسینەكانی فایزەر و ئەسترازینیكا بەرامبەر كۆرۆنا هندییەكە كاریگەرن

توێژینەوەیەكی زانستی ئاشكرایدەكات هەردوو ڤاكسینی فایزەر و ئەسترازینیكا كاریگەرن بەرامبەر ئەو جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە هندستان دەركەوتووە، پاش وەرگرتنی دوو ژەم.

توێژینەوەكە دوپاتیدەكاتەوە كە وەرگرتنی دوو ژەم لە یەكێك لەو دوو ڤاكسینە بەرگری دژ بە جۆرە هندییەكە دروستدەكات، هاوشێوەی ئەو بەرگرییەی بەرامبەر بەو جۆرەی لە بەریتانیا دەركەوت دەیبێت.

كاریگەری ڤاكسینەكان بەرامبەر جۆرە هندییەكە لە ژەمی یەكەمدا بەڕێژەی 33% بووە، لەكاتێكدا لەبەرامبەر جۆرە بەریتانیەكە گەیشتووەتە 55%.

هەروەك كاریگەری ڤاكسینی فایزەر بەڕێژەی 88% بووە لە ڕێگری لە توشبوون بە جۆرە هندییەكە پاش دوو هەفتە لە وەرگرتنی ژەمی دووەم. بەراورد بە ڕێژەی 93% بەرامبەر جۆرە بەریتانیەكە.

بەڵام كاریگەری ڤاكسینی ئەسترازینیكا گەیشتووەتە 60% بەرامبەر جۆرە هندییەكە، بەراورد بە 70% بەرامبەر جۆرە بەریتانیەكە.

بەپێی زانیارییەكان ئەسترازینیكا پێویستی بە كاتی زیاترە بۆ بەدەستهێنانی كاریگەریی زیاتر.

توێژینەوەكە 12675 حاڵەتی لەنێوان 5ی نیسان تا 16ی ئایار گرتووەتەوە، كە 1054 كەسیان ئەوانە بوون كە بە جۆرە هندییەكە توشبوون.

س: BBC

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
زیاتر ببینە

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى فایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى ڤایزه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غداد و له‌ ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى…
Total
0
Share