دەتەوێت خاوەنی تەندروستییەكی باش بیت؟ ئەم پێنج خۆراكە بخۆ

وتەیەكی باو هەیە كە دەڵێت، سیستمێكی خواردنی تەندروستی هۆكارە بۆ باشكردنی لایەنی تەندروستی و تەمەنێكی درێژت پێ دەبەخشێت.

شارەزایان بۆ پەیڕەوكردنی سیستمی خۆراكی ئامۆژگاریت دەكەن ڕاوێژ بە پزیشكێكی پسپۆڕ بكەیت، بەڵام لە ڕاپۆرتێكدا كە پێگەی CNBCی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، پێنج خۆراكی دیاریكردووە كە هۆكارێك دەبن بۆ تەندروستییەكی باش و تەمەنێكی درێژت پێ دەبەخشن.

پێنج خۆراكەكە بریتین لە؛

شۆڤان

شۆڤان هاوكاریت دەكات لە باش كاركردنی سیستمی هەرسكردنت، بەهۆی ئەو مادە ڕیشاڵیانەشی تێیدایە پارێزگاریت لێدەكات لە مادە شێرپەنجەییەكان.

زەیتی زەیتونی تازە

بەشێك لە شارەزایانی خۆران ئامۆژگاریت دەكەن كە زەیتی زەیتونی تازە هۆكارێكی باشە بۆ تەندروستییەكی باش.

زەیتی زەیتونی تازە ڕۆنێكی دژە قەڵەوییە، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسانەكان و هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن.

ماسی

ماسییە ڕۆنییەكانی وەك تونە و سەلەمون ڕێژەیەكی بەرزیان لە ئۆمیگا سێ تێدایە، كە هۆكارە بۆ بە تەندروستی ڕاگرتنی دڵ و چالاكی خوێن.

سەوزەمەنییە گەڵادارەكان

سەوزەواتە گەڵادارەكان ڤیتامین ئەی و سی و كەی و ئاسن و كالیسیۆم و پۆتاسیۆم بە جەستە دەبەخشێت.

توو و شاتوو

توو و شاتوو لە سەرەوەی لیستی ئەو میوانەیە كە خاوەنی ئاستێكی بەرزی دژە ئۆكسیدن.

توێژینەوەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی كە سوودێكی زۆر بە جەستە دەبەخشن، لەوانە كەمكردنەوەی فشاری خوێن و چالاكییەكانی خوێن ئاسان دەكەن.

بابەتی پێشتر

سێ دەستبەتاڵەکە هاوکێشەی ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا دەگۆڕن

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: 43 هەزار ژەم ڤاكسینی نوێ دەگاتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share