چالاكوانێكی عێراقی لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە كرایە ئامانج

بۆمبی چێندراوی بۆ دانراوە

چالاكوانێكی عێراقی لەڕێی دانانی بۆمبی چێندراوە لە ئۆتۆمبێلەكەیدا كرایە ئامانج و بەهۆیەوە برینداربوو.

ئەمڕۆ یەكشەممە لەكاتی سەركەوتنی ئۆتۆمبێلەكەی لە شەقامی كۆڕنیش لە ناوەڕاستی شاری ناسڕیە بۆمبێك بە عیماد عگێلی، چالاكوان تەقییەوە و بەهۆیەوە برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەیان چالاكوانی سیاسی و خۆپیشاندانەكان كوژراون و تائێستا حكومەت لایەنی بەرپرسیاری ئاشكرانەكردووە.

بەپێی كۆمەڵەی هیوای یاسایی سەربەخۆ، لە ساڵی ڕابردوودا لانیكەم 44 ڕفاندن و 74 هەوڵی كوشتنی چالاكوان لە عێراق ڕوویداوە كە زۆرینەی لە بەغداد و باشووری وڵات بووە.

لە دوای خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019ەوە لانیكەم 39 حاڵەتی كوشتن تۆماركراوە.

دوێنی-ش هاشم مەشهەدانی چالاكوان و یەكێك لە ئەندامانی هاوپەیمانی (عەزم) لە باكووری بەغداد كوژرا.

چالاكوانەكە پاش برینداربوونی
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەوی ناوخۆ هەمواردەکاتەوە

ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە داوایانکردووە پەیڕەوی ناوخۆ هەمواربکرێتەوە. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، 74 ئەندامی…
Total
0
Share