ماتەمینی لە عێراق راگەیەندرا

لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماتەمینی گشتی لە عێراق راگەیەندرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، “بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدانی هێزە چەکدارەکانمان و هاوڵاتییانی مەدەنی کە لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا لە ناوچەکانی عوکاشات و قائیم بوونە قوربانی ماتەمینی گشتیی رادەگەیەنین”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا چەند هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر چەند بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا و بەهۆیەوە لانی کەم 16 کەس کوژران و 25 کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
Total
0
Share