بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئامادەنەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرا لە دانیشتنەکاندا، سەرۆکی ئەنجومەنەکە رێسای رەفتاری ئەندامانی ئەنجومەن کارا دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئامادەنەبوونی ئەندامان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ناوبراو لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا مەحمود مەشهەدانی رایگەیاندووە، لە ئێستادا هاوڵاتییانی عێراق لە چاوەڕوانی تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە و یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی و چەندین یاسای دیکەی گرنگدان کە ئامادەنەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن و تەواونەبوونی رێژەی یاسایی بووەتە لەمپەڕ لەبەردەمیاندا.
جەختیشیکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا رێسات رەفتاریی ئەندامانی ئەنجومەن کارا دەکرێت و هەر ئەندامێکی ئەنجومەن لە هەر دانیشتنێکدا ئامادەنەبێت، بڕی یەک ملیۆن دیناری عێراقی غەرامەدەکرێت.