یەكەم فیلمی جیهانی بە شێوەزاری عێراقی بەرهەمدەهێنرێت

كۆمپانیای نێتفلێكس تایبەت بە فیلم و بەرهەمی تەلەفزیۆنیی ئەمریكی ئاشكرایدەكات فیلمی (موسڵ) لە تشرینی دووەمی داهاتوو نمایشدەكرێت، كە بەشێوەزاری عێراقی-یە.

فیلمەكە لەلایەن ماسیۆ كارناهان دەرهێنانی بۆ كراوە و محەمەد دەراجی، دەرهێنەری عێراقی بەشداری تیایدا كردووە.

ئەركی بەرهەمهێنانەكەشی لەسەر هەردوو برا ئەنتۆنی و جۆ ڕۆسۆ-یە، كە بەرهەمهێنەری فیلمی (Avengers -End game)ن ئەو فیلمەی داهاتێكی زۆری چنییەوە كاتێك لە سینەما نمایشكرا.

چیرۆكی فیلمەكە لە ڕوداوێكی ڕاستەقینەی تیمێكی هێزەكانی پۆلیسی عێراقەوە وەرگیراوە كە شەڕی كۆڵان بەكۆڵانیان دژ بە داعش كردووە بۆ ڕزگاركردنی شاری موسڵ لە چەكدارانی ڕێكخراوەكە.

چیرۆكی تیمەكەی پۆلیس لە بنكۆڵكارییەكی ڕۆژنامەی نیۆیۆركەر-ی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە و سەرنجی جۆ ڕۆسۆ،ی بەرهەمهێنی فیلمەكەی ڕاكێشاوە و وتویەیەتی “گریاوە” كاتێك چیرۆكەكەی خوێندوەتەوە و بەوەش سوور بووە لەسەر وێنەگرتنی لە فیلمێكی سینەماییدا.

فیلمەكە بە زمانی عەرەبی و بەشێوەزاری عێراقی دەبێت و بەمەش دەبێتە یەكەم فیلمی جیهانی كە بەوشێوەیە بەرهەمبهرێنرێت.

بەرهەمهێنەرانی هیوایان وایە “فیلمەكە ئەو تێڕوانینە خراپەی لەسەر عەرەب هەیە” بگۆڕێت، وەك ئەوەی ڕۆسۆ لە لێدوانێكی پێشتردا وتبووی.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە دهۆك كوژرا

بابەتی دواتر

ڕۆژئاوای كوردستان شەڕ لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی توركیا و سوید دا دەنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share