عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، “هێزەكانی نەهێشتنی تاوان لە بەغداد تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی گەنجانەوە دەكات و ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتیان دەكات.”
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەكەی وەزیری ناوخۆی عێراق و بەدواداچوونی دەزگاكانی میدیا، تۆمەتبارەكە لەگەڵ قوربانییەكانیدا لەسەر بڕە پارەیەكی ناڕاست ڕێكدەكەوێت و دوای ئەوەی ئەندامانی جەستەیان لێدەكڕێت، پارەكانیان پێنادات یاخود بەشێك لە پارەكان دەدات.
لەوبارەیەوە غانمی ڕایگەیاندووە، “هێزەكانی نەهێشتنی تاوان توانیویانە بە دەنگ و ڕەنگ تاوانەكانی دەستگیركراوەكە تۆماربكەن و دواتر دەستگیریبكەن بۆ ئەوەی گەنجان لە تاوانەكانی پارێزراوبن و چارەنووسیشی بێگومان كونجی زیندان دەبێت.”