پلاندانان: لەساڵی 2021دا ژمارەی دانیشتووانی عێراق 41 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی 2021دا ئاشکراکرد، بەپشتبەستن بە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتووان، بەپێی ئەوەش ژمارەی دانیشتووان 41 ملیۆنی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاندووە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 190 هەزار و 658 کەس.

هەروەها ژمارەی نێر لە عێراقدا 20 ملیۆن و 810 هەزار کەس و 479 کەسن کەدەکاتە 51%ی دانیشتووان، لەکاتێکدا ژمارەی مێ 20 ملیۆن و 380  هەزار و 179 کەسن کەڕێکەی 49%ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنن.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی پلاندانان ژمارەی دانیشتووان لە شارەکان دەگاتە 28 ملیۆن و 779 هەزار و 201 کەس کە ڕێژەی 69.9%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت، هەروەها ژمارەی دانیشتووان لەناوچەکانی دەوروبەر دەگاتە 12 ملیۆن و 411 هەزار و 457 هەزار کەس کە دەکاتە 30.1%ی ژمارەی دانیشتووانەکەی.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەغداد بەرزترین ڕێژەی دانیشتووانی لەناو سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق تێدایە کە دەگاتە هەشت ملیۆن و 780 هەزار و 422 کەس کەدەکاتە ڕێژەی 21.3%ی تێکڕای ڕێژەی دانیشتووانی عێراق، هەروەها پارێزگای موسەنا کەمترین ڕێژەی دانیشتووانی تێدایە کە ژمارەیان 880 هەزار کەسە کەدەکاتە 2.1%ی دانیشتووانی عێراق.

بابەتی پێشتر

درەختی تیمساح چییە؟

بابەتی دواتر

تورکیا لەماوەی 20 ساڵدا بەرزترین ڕێژەی  پێوانەیی هەڵاوسانی تۆمارکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share