ڕۆمەنیگە بۆ گەورەکانی ئەوروپا: “لیڤا” بۆ فرۆشتن نییە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن، کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە دووپاتیدەکاتەوە، یانەکەیان بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری پۆڵەندی نابێت.

ماڵپەڕی “سپۆرت پۆستەر” کورتەیەک لە چاوپێکەوتنی ڕۆمەنیگە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژنامەی “ڤێرتوالنا پۆلاسکا”ی پۆڵەندی بڵاودەکاتەوە، تیایدا ئەفسانە ئەڵمانییەکە دەڵێت، ” لیڤاندۆڤیسکی بۆ فرۆشتن نییە و دڵنیابن نایفرۆشین، تەنانەت پینی زاهاڤی لێپرسراوی کارەکانی ئەو ڕاستییە دەزانێت، بەڵام ئێوە پێمبڵێن، کەس هەیە یاریزانێک بفرۆشێت کە لە وەرزێکدا 60 گۆڵ تۆماردەکات و تەمەنیشی تەنها 32 ساڵە؟”.

لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندی هێرشبەرە پۆڵەندییەکەوە، ڕۆمەنیگە دەڵێت، ” بەپێی توانا و هێزی جەستەی بێت، لیڤا دەتوانێت چوار بۆ پێنج وەرزی دیکە بەو ئاستە بەرزەوە لە یاریگاکاندا بەردەوامبێت، بۆچی لەو ماوەیەدا لە بایرن بەردەوام نەبێت؟! ڕۆبێرت هاوشێوەی ئەڵماسە”.

لەکۆتاییشدا بە ڕۆژنامە پۆڵەندییەکە دەڵێت، ” داواکارییەکم لێتان هەیە، تکایە بە سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا بڵێن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی لەئێستادا باشترین باڵیۆزە بۆ وڵاتەکەتان”.

“لیڤا” لەم وەرزەدا 40 گۆڵی لە خولی پلە یەکی ئەڵمانیا تۆمارکردووە و لەگەڵ گێرد مولەری ئەفسانەی ئەڵمانیا هاوتابووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێکی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر یۆنگ بۆیزی سویسری شکستیهێنا.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کرواتیا کۆتایی به‌ که‌نه‌دا هێنا و لووتکه‌ی گرووپی شه‌شه‌می گرت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا…
Total
0
Share