وەزارەتی کارەبا: دانانی پێوەری زیرەک بۆئەوەیە لەوەرزی گەرمادا بتوانین کۆنترۆڵی کارەبا بکەین

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هاوبەشانەی پێوەری زیرەکییان بۆ بەستراوە ئەگەر لەکاتی کارپێکردنی کارەبادا زیاتر لە ئەمپێری دیاریکراو بەکابهێنن کارەباکەیان دەکوژێتەوە و دەشڵێت، مەبەست لە پێوەری زیرەک کۆنترۆڵ کردنی کارەبایە لە وەرزی گەرمادا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، “ئاگاداریی هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە لەم قۆناغەدا وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بەدیاریكردنی بڕی پێدانی كارەبا بەمشێوەیە: جۆری هاوبەشی پێوەری سینگل فەیس بە 40 ئەمپێر و سری فەیس بە 90 ئەمپێر، بەمشێوەیە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە”.

ئاماژەبەوەشکراوە، “ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوو لەو ئاستەی وەزارەت دیاریكردووە زیاتر بەكارهێنرا، ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە بۆ ماوەی 45 چركە (ثانيه) دەكوژێتەوە و پاش (150) چركە كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا (دەقیقە) پێنج جار بڕینی كارەبا لەسەر یەك روویدا، ئەمجارە كارەبای هاوبەشەكە دەبڕدرێت و پاش 45 خولەك (دەقیقە) كارەباكەی دەگەڕێتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” پەیڕەوكردنی ئەم شێوازە بۆ پێدانی كارەبا بە یەكێك لەمواسەفاتەكانی پێوەری زیرەك دادەنرێت، بۆ ئەوەی لە وەرزەكانی ساڵدا بەپێی هەڵكشانی خواست و بەرهەمهێنانی كارەبا، وەزارەت بتوانێت كۆنترۆڵی كارەبا بكات و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە زۆرترین ماوە كارەبا بە هاووڵاتیان بدات”.

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ” لەگەڵ باشكردنی بارودۆخی كارەبا و جێگیركردن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبا گۆڕانكاریی بەسەر پەیڕەوكردنی شێوازی دیاركردنی بڕەكەدا دێت”.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: دەرفەتمان هەیە بۆ ئاشتی نابێت لەدەستیبدەین

بابەتی دواتر

ماکرۆن جارێکی دیکە تورکیا تۆمەتبار دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share