تایبەت بە مووچە لە هەرێم نووسراوێك ئاراستەی سودانی كرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، نووسراوێكیان داوەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ خەرجكردنەوەی 100 هەزار دینارەكەی خانەنشینان.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە دیدارێكماندا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، نووسراوێكمان لەبارەی گەڕانەوەی 100 هەزار دینارەكەی خانەنشینان، ئاڕاستەكرد كە بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو پێویستە بۆیان بگەڕێندرێتەوە.

وتیشی، “سەرۆك وەزیرانی عێراق، نووسراوەكەی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق كرد بۆ وەرگرتنی بۆچوونیان لەسەر ئەو پرسە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار لە ناو دەریاچەی دەربەندیخان لەلایەن تیمێکی ئەمنی هاوبەشەوە دەستگیرکران

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی بەلەمێک لەناو دەریاچەی دەربەندیخان لەئەنجامی گەڕان و پشکنین داوایان لێکراوە خۆیان…
Total
0
Share