ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا هەڵوەشاندەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، شانەی قەیرانەكان و ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبونەوەیەكدا ئەمشەو بڕیاریانداوە، كە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ڕۆژانی هەینی و شەممە هەڵبوەشێننەوە، تەنها بكرێتە قەدەغەی ڕێژەیی، كە لە كاتژمێر9:00 ی شەو تا 5:00 بەیانی بێت.
پێشتریش لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی، كە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕاگەیەندرابووهەڵوەشاندەوە و تەنها قەدەغەی ڕێژەی كە بۆ چەند كاتژمێرێكە ڕاگەیاند.
لەماوەی دوو مانگی ڕابردودا، چەندین خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی بەغداد و موسەننا ئەنجامدراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ.
بهگوێرهی دواین ئاماری وهزارهتی تهندروستی عێراقیش، كۆی گشتی توشبوان بە كۆرۆنا گهیشتوەتە، یەك ملیۆن و 151 ههزار توشبوو، كە لەو ڕێژەیەش یەك ملیۆن و 61 هەزار و 975 توشبوو چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە ڕێژەی لە %92.2 هەروەها 16 هەزار و 69 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.