منداڵێكی ڕفێندراو ئازادكرا و ڕفێنەران دەستگیركران

پێنج كەس منداڵێكیان ڕفاند و لە بەرامبەر ئازادكردنیدا داوای 800 هەزار دۆلاریان لە كەسوكاری دەكرد، بەڵام هێزە ئەمنییەكان پلانەكەیانیان پووچەڵكردەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، سكاڵایان پێگەیشتبوو كە پێنج كەس منداڵێكیان ڕفاندووە، هێزێكی تایبەتی دەزگاكە گەمارۆی چەند ماڵێكیان دا كە خاوەنەكەیان سەرۆكی باندە ڕفێنەرەكە بوو، سەرئەنجام دەستگیركران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگاكە، ئەو پێنج كەسە دوای ڕفاندنی “هاوڵاتییەك” لە بەغداد، لە بەرامبەر ئازادكردنیدا داوای 800 هەزار دۆلاریان لە كەسوكاری دەكرد، بەڵام دەستگیركراون و ڕفێندراوەكە ئازادكراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ ناو خانەوادەكەی.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، تۆمەتبارەكان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە و دۆسیەكەیان ڕادەستی دادگا كراوە بۆ ئەوەی دادگاییبكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پەیوەندییەکانی عێراق: فەرمانبەران و خانەنشینان ئامادەن 1%ی مووچەکانیان بە گەلی لوبنان ببەخشن

تیمی پەیوەندییە حکومییەکانی عێراق رایگەیاند، فەرمانبەران و خانەنشینان ئامادەییان نیشانداوە بۆ بەخشینی 1%ی مووچەکانیان بۆ هاوکاریی گەلی لوبنان.…
Total
0
Share