ئەپیكور: وەزارەتی نەوتی عێراق هیچ نیاز پاكییەكی بۆ رێككەوتن نییە

كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) لەبارەی رێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نیازێكی پاكەوە دەستیان بە گفتوگۆ كرد لەگەڵ حكومەتی عێراق و نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئامانجی گەیشتن بە بڕیارێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری عێراق-توركیا، بەشێوەیەك ئەو بڕیارە هاوتەریب و گونجاو بێت لەگەڵ رێككەوتنە یاساییەكانمان و بوودجەی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەڵام بۆمان روونبووەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی نییە كە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێك بكات كە تێیدا رێز لە گرێبەستەكانی ئێمە بگرێت، هەوڵدەدات پرۆسە و رێگەیەك بگرێتەبەر كە بەشێوەیەكی تاكلایەنە جێگرەوەیەك بۆ چوارچێوە یاساییەكە و گرێبەستە بەركارەكانمان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابنێت.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، ئەم هەنگاوانەی وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراق قبوڵكراو نین، كۆمپانیا ئەندامەكانی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكور)، ئامادە نین دەستبە هەناردەكردنەوەی نەوت بكەن، هەتا ئەوكاتەی پابەندبوونێك لە حكومەتی عێراقەوە نەبێت و تێدا رێز لە گرێبەستەكانمان بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی: جەخت لە کاندیدبوونی نوری مالیکی دەکەینەوە

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان رایدەگەیەنێت، نوری مالیکی کاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ناگۆڕدرێت. لە بەیاننامەیەکدا، چوارچێوەکە رایگەیاند، “چوارچێوەی هەماهەنگی…
زیاتر ببینە

بەهرۆز سالار: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە ستانداردی جیهانی نزیکە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە سلێمانی لە ستانداردی جیهانییەوە نزیکە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی…
Total
0
Share