وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری شەو و ڕۆژی ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 858 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و هەشت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، “129 کەس لە هەولێر، 324 کەس سلێمانی، 262 کەس لە دهۆک، 17 کەس لە هەڵەبجە، 53 لە گەرمیان و 10 کەسیس لە ڕاپەڕین تووشی ڤایرۆسەکە بوون”.

هەربەپێی ئامارەکە 965 کەس لە هەرێمی کوردستان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چاکبوونەتەوە.

هەروەها هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە، کە لە هەولێر یەک کەس، سلێمانی شەش کەس و لە دهۆکیش کەسێک گیانیلەدەستداوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تائێستا، 162 هەزار و 185 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژماریە 145 هەزار و 705 کەس چاکبوونەتەوە، چوار هەزار و 176 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

کەین دەڕوات.. جەنگی لەنێوان سێ یانەی گەورەدا بەرپاکردووە

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی گەورەی بەرشلۆنە لە بازنەی مەترسیدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share