پەرلەمانتارێكی عێراق: 15 دۆلار چووەتە سەر ئەو نرخی نەوتەی لە بودجەدا دیاریكراوە

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە هەربەرمیلێكی نەوتدا زیاتر لە 15 دۆلار چووەتە سەرئەو نرخەی لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە، دیار نییە حكومەت ئەو پارەیە لە چیدا خەرجدەكات، مانەوەی نرخی دۆلاریشی بەم شێوەیەی ئێستا تا چوار ساڵی دیكە دووپاتكردەوە.

حەسەن خەڵاتی، پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لە یاسای بودجەدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 45 دۆلار دیاریكراوە، بەڵام لە ئێستادا بۆ سەرووی 60 دۆلار بەرزبووەتەوە و لە هەر بەرمیلێكدا زیاتر لە 15 دۆلار دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە یاسای بودجەدا بە ڕەشنووسێك ئەوە دیارینەكراوە ئەو بڕە پارەیەی دەمێنێتەوە حكومەت چی لێبكات، بۆیە داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆ پەرلەمانی ڕوونبكاتەوە كە چی لەو بڕە پارەیە دەكەن”.

لە بارەی ئەگەری دەستكاریكردنی نرخی دۆلاریش، خەڵاتی جەختیكردووەتەوە، تا چوار ساڵی دیكە ئەو نرخە گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت.

بابەتی پێشتر

پێرێز بەبێ زێدان پێکهاتەی ڕیاڵ بونیاددەنێتەوە

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ بۆندێکی گەورە واژوودەکات و کاباک ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی مانگی 11 دابەشدەكرێت

مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق دابەشدەكرێت و وەزارەتی دارایی پارەكەی نارد. ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق…
Total
0
Share