لە گەشتێکی قوتابخانەدا ژمارەیەک خوێندکار برینداربوون

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی جۆلانەیەکدا لە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای بەسرە حەوت خوێندکار برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە خوێندکارانی خوێندنگەیەکی قەزای قرنەی باکووری پارێزگای بەسەرە بە گەشتێک چوونەتە یەکێک لە پارکەکان، بەڵام لە کاتی یاریکردندا یەکێک لە جۆلانەکان کەوتووەتە خوارەوە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “لە ئەنجامی رووداوەکەدا حەوت منداڵ برینداربوون کە رێژەی برینەکانیان جیاوازە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکە هۆکاری سەرەکی رووداوەکەیان ئاشکرانەکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای دیوانییە، بەهۆی هەرەسهێنانی ئاوەڕۆی خوێندنگەیەكەوە، 16 خوێندكار برینداربوون و گەیەندران بە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بانگهێشتی…
Total
0
Share