نەتەنیاهو: گورزی كوشندەمان لە حەماس داوە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، تا ئامانجەكانیان بە تەواوی بەدینەهێنن، ئۆپراسیۆنەكانیان ناوەستێنن دەشڵێت، گورزی كوشندەیان لە حەماس داوە.

بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كەمێك لە مەوبەر لە وتارێكدا ڕایگەیاند،هەموو هەوڵێك دەدەن لە ئۆپراسیۆنەكانیاندا خەڵكی سڤیل زیانی پێنەگات.

وتیشی، حەماس خەڵكی سڤیلی كردووەتە قەڵغانی خۆی، بەڵام گورزی كوشندەی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەركەوتووە.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەشكردەوە، بەرپەرچی هەموو موشەكێك دەدەنەوە و تا ئامانجەكانیشیان بە تەواوی نەپێكن ئۆپراسیۆنەكانیان ناوەستێنن.

نەتەنیاهو لە وتارەكەیدا باسیلەوەشكرد، كار بۆئەوە دەكەن ئارامی بۆ تەلئەبیب بگەڕێتەوە.

دەربارەی ئەو ناڕەزایەتیانەی لە وڵاتەكەیدا هەن نەتەنیاهو دەڵێت، هەر كەسێك لە ناوەوە پشتیوانی تیرۆر بكات باجەكەی دەدات كە مەبەست لێی بزوتنەوەی حەماسە.

لەبارەی هەوڵەكانی سەرۆكی ئەمریكاش بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ئیسرائیل و فەڵەستین، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارەكەیدا وتی، پێزانینمان هەیە بۆ پشتیوانییەكەی جۆ بایدن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: بژاردەیەکی بەردەم ترەمپ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان و کورتخایەنە بۆسەر ئـ.ـێران

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ژووری ئۆپراسیۆنەکاندا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ تاوتوێکردنی بژاردە بەردەستەکانی لەم دۆخەدا،…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: ئێـ.ـران هیچ فڕۆکەیەکی ئێمەی نەخستووەتەخوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی F-15 لەلایەن ئـ.ـێرانەوە ڕەتدەکاتەوە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئەو…
Total
0
Share