ئەو خۆراکانەی بۆ چارەسەری هەوكردنی جومگەكان بەسوودن

کۆمەڵێک خۆراک رۆڵێکی کارایان هەیە لە چارەسەرکردنی هەوكردنی جومگەكان بەتایبەتیش، زەنجەبیل و سیر.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی زانستی كە لەگۆڤاری تایمز ئۆف ئاندیا، هەندێك خۆراك هەن کە کاریگەرییەکی راستەوخۆیان لەسەر چارەسەری هەوكردنی جومگەكان هەیە؛ كە بە یەكێك لەنەخۆشییە بڵاوەكان دادەنرێت لە جیهاندا و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار، هەڵاوسان و كەمكردنەوەی جووڵە.

هەر لەتوێژینەوەكەدا ئاماژەبەوەشکراوە، هەندێك خۆراك هەیە كە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئۆمیگا سێ و دژە ئۆكسان کە یارمەتیدەرن لە چارەسەری هەوكردنی جومگەكان و ڕۆڵی سەرەكی دەبینین لە كەمكردنەوەی نیشانەكانی نەخۆشیەكە، ئەوانیش بریتیین لە:

1- ماسی: سەلەمون، تونە، سەردین و ماكریل دەوڵەمەندن بە ماددەی ئۆمیگا سێ و دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئەو پرۆتینانەی دەبنەی هۆی هەوكردن و وشكردنەوەی جومگەكان.

2- فاسۆلیا : یەكێكە لەو خۆراكانەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەكان و پرۆتین و یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی هەوكردن و پشتیوانی تەندروستی دڵ و سەقامگیربوونی ڕێژەی شەكر لەناو خوێن دەكات.

3- چەرەسات و تۆوەكان: بادەم و گوێز و فستق و تۆی كەتان و تۆی شیبا سەرچاوەی چەوری تەندروست و ماددەی ئۆمیگا 3 و كانزاكانن و پشتیوانی بەهێزبوونی ئێسكەكان دەكەن و دەبنە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردن.

4- میوە و سەوزەوات: شیلك و توو ماددەی دژە ئۆكسانیان تێدایە و دەبنە هۆی چاكبوونەوەی خانە تێكچووەكان و سەوزەواتی وەك سپێناغ و برۆكلی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین كەی و كالیسیۆم و پرتەقاڵ و لیمۆ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی.

5- زەنجەبیل و سیر: ماددەی سروشتی دژە هەوكردنیان تێدایە و دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان.

6- دانەوێڵەكان: برنجی بۆر و شۆفان و كینوا ئاستی سی پی ئاڕ كەمدەكەنەوە و پارێزگاری لە سەقامگیری ڕێژەی شەكری ناو خوێن دەكەن.

7- زەیتی زەیتوتی نوێ: دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆكسان و پێكهاتەی ئاولیوكانسال كە هاوشێوەی هەندێك دەرمانی ئازار شكێن كاردەكات.

8- چای سەوز: ماددەی بولوفینۆلاتی تێدایە كە جومگەكان دەپارێزێت لە داخوران و یارمەتیدەرە بۆ مانەوەیان بەنەرمی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
Total
0
Share