ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، گەریلاكانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خاپورلە مەتینا، ژمارەیەك چالاكییان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە، و دووسەربازیان کوشتووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، (هەپەگە) رٍایگەیاندووە، دوێنێ چوارشەممە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خاپوور، گەریلاكانیان لە قادە دەردارێ لە هەرێمی مەتینا، لە دژی سوپای توركیا چالاكیان ئەنجامداوە، و دووسەربازی سوپای تورکیا کوژراون و سەربازێکی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە چالاكییەكی دیكەدا گەریلاكانیان لە هەرێمی مەتینا، سەربازانی تورکیان لەسەر گردی زەندوورا بۆردومانکرد، بۆمبەکانیش سەرکەوتوانە ئامانجەکانی پێکاوە.
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا باسیلەوەكردووە، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان كردووە.