بەرشلۆنە و چێڵسی تاووتوێی ئاڵوگۆڕی دوو یاریزان دەکەن

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021دا، پیشنیازی ئاڵوگۆڕی دوو یاریزان بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە سەرسامن بەتواناکانی جۆرجینیۆی ئیتاڵی، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی چێڵسی.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە ئێستادا خوان لاپۆرتا و هاوکارانی تاووتوێی گواستنەوەی جۆرجینیۆ دەکەن، بیریشیان کردووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی، میرالیم پیانیچی بۆسنی لەبەرامبەردا بە یانە شینەکەی شاری لەندەن ببەخشن.

هاوینی ڕابردوو پیانیچ بەبڕی 60 ملیۆن یورۆ لە یانەی یوڤانتۆسەوە ڕوویکردە بەرشلۆنە، لەم وەرزەدا 28 یاریکردووە و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە.

جۆرجینیۆ تاوەکو ئێستا 136 یاری بۆ چێڵسی کردووە، 16 گۆڵی تۆمارکردووە و چواری ڕەخساندووە، ئەرکەکانی زیاتر بەرگریبوون و حاڵی حازر یەکێکە لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی تۆماس توخێل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به ‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌کانی…
Total
0
Share