بافڵ تاڵەبانی: با ئەم جەژنە بكەینە بۆنەیەك بۆ زیندوكردنەوەی ڕۆحی تەبایی

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هاوسەرۆكی یەكێتی وێڕای پیرۆزبایی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات، جەژن بكەنە بۆنەیەك بۆ بۆ زیاتر زیندوکردنەوەی ڕۆحی تەبایی، کاری هاوبەش لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کۆمەڵانی خەڵک.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی کوردستان و عێراق دەکەم. هیوادارم جەژنێکی پڕ لە دڵخۆشی و کامەرانی بەسەرببەن.

بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت، “دەمەوێت داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بکەم ئەم جەژنە بکەین بە بۆنەیەک بۆ زیاتر زیندوکردنەوەی ڕۆحی تەبایی، لێکنزیکبوونەوە و کاری هاوبەش لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە ماندووی ساڵانێکی پڕ لە ناسەقامگیری سیاسی و ئابوریین”.

دوپاتیشیدەكاتەوە، پێویستە بەدیهێنانی ماف و بەدەمەوەچوونی داخوازییە ڕەواکانی خەڵک کاری لەپێشینەمان بێت و هەنگاوی جدی بنێین لەو پێناوەدا.

بابەتی پێشتر

مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

بابەتی دواتر

بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی هەولێر دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share