پۆلیسی دارستانی سلێمانی: دوو هەزار دۆنم زەوی سوتا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە سنووری ماوەت دوو هەزار دۆنم زەوی و پاوان سوتا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، “لە شاخی گردەڕەشی گوندی بەرگوردی قەزای ماوەت، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و دوو هەزار دۆنم زەوی و پوش و پاوانی ناوچەکە سوتا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتونەتە شوێنی ئاگرەکە، بەڵام بوونی مین و تەقەمەنی، ئاستەنگی بۆ کارمەندان دروستکرد، بۆیە نەتوانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جگە لە سوتانی دوو هەزار دۆنم زەوی، زیاتر لە 20 دۆنم لە ڕەز و باخی هاوڵاتییانیش سوتا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت

لەسەر راسپاردەی‌ نووسینگەی‌ قوباد تاڵەبانی‌، داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەسەر راسپاردەی نووسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی‌…
Total
0
Share