حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، بە فەرمی پشووەكانی جەژنی ڕاگەیاند، بەگوێرەی بڕیارەكەش تەنها ڕۆژی پێنجشەممە كە یەكەم ڕۆژی جەژنە دەبێتە پشوو، ڕۆژی یەكشەممەش دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە،”بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و مسوڵمانانی کوردستان بە تایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و تەنها ڕۆژی پێنجشەممە کە یەکەم ڕۆژی جەژنە، دەبێتە پشوو.
بەگوێرەی بڕیارەكەی حكومەت، دەوامی فەرمی لە هەفتەی ئایندەوە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 16ی ئایار دەستپێدەکاتەوە.