ئەمڕۆ ئەوقافی هەرێم بڕیار لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژن دەدات

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند، لیژنەی بینینی مانگ ئەمڕۆ ئێوارە دەچنە شوێنی گونجاو بۆ چاودێریکردنی مانگ و بڕیار لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدرێت.

وەزارەتی ئەوقاف لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، تێیدا هاتووە، “بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چاودێریی بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە زانستی و شەرعییەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان  دەدەن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەوقافی هەرێمدا ئاماژە بەوەشکراوە، “دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری فەرمیی لیژنەی بینینی مانگ، ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات”.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید کەوتووەتە تەڵەی کاتەوە !

بابەتی دواتر

دوو شای بێ شانشین.. نێیمار و کریستیانۆ، یوڤی و پاریس بەرەوکوێ؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share