خولی پایزەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات

پەرلەمانی كوردستان

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ئاشكراكرد.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا دانیشتنی ژماره‌ یەكی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (12)ی نیوه‌رۆ ڕۆژی چوارشەممە 1ی ئەیلول ئەنجامبدرێت.

بەرنامەی كاری دانیشتنەكە شەش خاڵ لەخۆدەگرێت كە بریتین لە:

یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق، لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.

دووه‌م: كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان.

سێیەم: وتەی سەرۆكی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی پایزە.

چوارەم: وتەی سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی پایزە

پێنجەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

شەشەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پرۆژە و پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە:

1. پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2011).
2. پرۆژەیاسای (نیشان و میدالیا لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
3. پرۆژەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە (14)ی ساڵی 1993 لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
4. پرۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە (10)ی ساڵی 2010 لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی عێراق باس لە پەلامارەكانی توركیا و سەدام حسێن دەكات

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتبار دوای 24 تاوانی دزی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share