مانچستەر یونایتد بۆندێکی گەورە پێشکەشی دۆرتمۆند دەکات

یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی جادۆن سانچۆی یاریزانی ئینگلیزی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد یەکەم بۆندی بۆ گواستنەوەی جادۆن سانچۆ لە دۆرتمۆندەوە بۆ یونایتد بەبڕی 80 ملیۆن پاوەند پێشکەشکردووە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، دۆرتمۆند ڕێگری لە دانوستاندنی نێوان خودی یاریزانەکە و بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی هاوینی 2020 داوای بڕی 150 ملیۆنیان بەرامبەر گواستنەوەی کردووە، کە ئەوەش بۆ دوورخستنەوەی یانە داواکارەکان بووە زیاتر.

لەم وەرزەدا قەیرانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆنا کاریگەری قورسیان لەسەر بوروسیا دۆرتمۆند دروستکردووە، زیانی داراییان بە زیاتر لە 100 ملیۆن یورۆ لە یانەکەداوە، بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەلێنەش پێویستیان بە فرۆشتنی یەکێک یان دووان لە یاریزانە گەورە و ناودارەکانیان دەبێت.

سانچۆ داواکراوی سەرەکی ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری نەرویجی یانەی مانچستەر یونایتدە، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکەوە 134 یاری ئەنجامداوە، 48 گۆڵی تۆمارکردووە و 62 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوڵ بلیتی قۆناغی نیوه‌ی…
Total
0
Share