پەرلەمانتارێك باس لە لەمپەڕەكانی بەردەم نەناردنی پرۆژەیاسای بودجە دەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سێ لەمپەڕ بوونەتە هۆكاری دواكەوتنی ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان.

بڕیاربوو مانگی ئاداری ئەمساڵ حكومەتی هەرێم پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكات، بەڵام تا ئێستا نەیكردووە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەگەر حكومەت بەپێی یاسا كاربكات، گەڵاڵەكردنی بودجە كارێكی قورس نیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم شەفافییەت لەداهاتەكانیدا نیە، لە نەوت و گومرگ و باج، ئەوانە لەمپەڕی سەرەكیی داواكەوتنی یاساكەن”.

وتیشی، “وەزارەتەكان بە پێی یاسا و بنەما ئسوڵییەكان كاری خۆیان ڕێكناخەن، بە تایبەت وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، كە ئەوەش لەمپەری بەردەم ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەیە تا پەسەندبكرێت”.

بەوتەی عومەر گوڵپی، “داهاتەكانی ناوخۆ یەكێكی دیكەن لە كێشەكان، كە تا ئێستا هەردوو هێزی دەسەڵات ڕێكنەكەوتوون داهاتەكان بگەڕێننەوە خەزێنەی گشتی، تا لە پرۆژەیاسای بودجە بەگەڕبخرێنەوە”.

دەربارەی ئەوەی جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا هۆكار نیە بۆ پەسەند نەكردنی بودجە، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پێی وایە، ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا هیچ لەمپەڕێك نیە لە بەردەم دواكەوتنی پرۆژە یاسای بودجە و پەكی ناكەوێت، چونكە حكومەت دەتوانێت لەسەر بنەمای داهاتە ڕاستەقینەكانی هەرێم و خەرجییەكان یاساكە ڕێكبخات.

یەكێك لە بیانووەكانی حكومەت بۆ نەناردنی پڕۆژەیاسای بودجە، ئەوەیە، كە نازانرێت ڕێككەوتنەكە لەگەڵ بەغدا جێبەجێدەكرێت، یان نا، لە بەرامبەردا پەرلەمانتارەكە ڕوونیدەكاتەوە، “كاتێك ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێكردن، هەر زیادەیەك لە داهاتی هەرێم هەبوو، دەتوانێت پاشكۆیەكی یاسا یان پێشنیاز بەگەڕبخاتەوە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، واتا بە یەك هەموار دەتوانێت ڕێككەوتنەكە زیاد بكات بۆ یاسای بودجە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

بزووتنەوەی گۆڕان: كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس لە گردی زەرگەتە دەبەستن

بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “چەند كەسێك بەیاننامەیەكیان بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە بڵاوكردووەتەوە كە كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس…
Total
0
Share