بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە لە كەركوك 13 كەس گەیەندرانە نەخۆشخانە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، لە دوو گەڕەكی كەركوك سەگ پەلاماری ژمارەیەك ھاوڵاتی داوە و بەهۆیەوە 13 كەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

سامان یابە بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی كەركوك رایگەیاند، بریندارەكان لە ھەردوو گەڕەكی شۆرجە و ڕزگارییەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و سەرجەمیان چارەسەریان بۆ كراوە و بریندارەكان دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

جێی ئاماژە بۆكردنە، پێشتر چەندجارێك ئەو حاڵەتە لە كەركوك روویداوە و چەند كەسێك بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share