غینیا.. لە هەوڵی گەڕان بەدوای زێڕدا 15 كەس گیانیان لەدەستدا

لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكەی دەستیپێكردووە

حكومەتی غینیا ڕایدەگەیەنێت، لانیكەم 15 كەس بەهۆی داڕمانی گڵ لە كانێكی زێر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە گیانیان لەدەستدا.

حكومەتی وڵاتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە ئاشكرایكرد، ڕووداوەكە ئێوارەی دوێنێ لە پارێزگای سیگوێری-ی دەوڵەمەند بە زێڕ بووە، لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكەی دەستیپێكردووە.

كەناڵی بی بی سی لەزاری بەرپرسێكی خاچی سوور بڵاویكردەوە، دوو ژن لەنێو قوربانییاندان، پێشبینیشی كرد ژمارەی قوربانییان ڕوو لە زیادبوون بكات.

لە پارێزگای سیگوێری ژمارەیەكی زۆری كانە زێڕی تەنگەبەر و نایاسایی هەن، بەهۆیەوە ئەوانەی كاری تێدادەكەن ڕوبەڕووی مەترسیی جۆراوجۆر دەبنەوە.

س: BBC + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی دوو دەیەدا
ئەمریكا 100000 سەربازی لە ئەوروپا بڵاوكردووەتەوە

ئەمریكا 100 هەزار سەربازی لە ئەوروپادا بڵاوكردووەتەوە و بەشێكیان لە وڵاتانی هاوسنووری ئۆكرانیا جێگیركراون، “فەرماندەیی ئەمریكا لە ئەوروپا”…
Total
0
Share