بۆ یەکەم جار: منداڵێک لە جۆرێکی دەگمەن و بکوژی شێرپەنجەی مێشک چاکبووەوە

توێژەران و زانایان ئاشکرایانکردووە، کوڕێکی بەلجیکی بەناوی لۆکاس بەتەواوی لە نەخۆشی شێرپەنجەی خانەکانی بنەچەی مێشک (DIPG) چاک بووەتەوە، کە لە تەمەنی شەش ساڵیدا تووشی بووە، بەمەش بووە یەکەم منداڵ لە جیهاندا کە بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ بێت و چاکبێتەوە لێی.

گۆڤاری تەندروستیی ساینس ئەلێرت بڵاویکردەوە، لوکاسی تەمەن 13 ساڵان یەکێک بوو لەو نەخۆشانەی بەشداری تاقیکردنەوەی BIOMEDEی کرد، کە تاقیکردنەوەی دەرمانە نوێیە ئەگەرییەکان بۆ DIPG دەکات.

جاک گریل پزیشکی فەرەنسی، سەرۆکی پرۆگرامی شێرپەنجەی مێشک لە سەنتەری شێرپەنجەی گوستاڤ رۆسی لە پاریس، رایگەیاند، “لوکاس بەسەر هەموو ئەگەرەکاندا زاڵ بوو بۆ ئەوەی بتوانێت لە ژیاندا بمێنێتەوە، لەکاتی زنجیرەیەک سکانی ئێم ئاڕ ئایدا بینیم کە وەرەمەکە بە تەواوی نەماوە”.

حەوت منداڵی دیکە لە تاقیکردنەوەکەدا دوای چەند ساڵێک لە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەیان لە ژیاندا مانەوە، بەڵام وەرەمەکەی لوکاس لە یەکەم حاڵەتی لە جۆری خۆیدا بە تەواوی نەما.

گرێل دەڵێت، هۆکاری وەڵامدانەوەی ئەم منداڵانە بۆ ئەو دەرمانانە، لەکاتێکدا هەندێکی دیکە وەڵامیان نەبووە، پێدەچێت بەهۆی “تایبەتمەندییە بایۆلۆژییەکانی” تاکە وەرەمەکانیانەوە بێت. وەرەمەکەی لوکاس گۆڕانکارییەکی زۆر دەگمەنی هەبوو کە پێمان وایە خانەکانی هەستیارتری کردووە بەرامبەر بەو دەرمانە.

ئێستا، توێژەران هەوڵدەدەن بە تەواوی بزانن بۆچی لوکاس چاکبووەتەوە، و چۆن حاڵەتەکەی دەتوانێت یارمەتی منداڵانی دیکەی وەک ئەو لە داهاتوودا بدات.

 

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە

بابەتی دواتر

لە شەڕانگێزیدا عێراق لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share