ئۆکرانیا تۆڵەی لە ئیسپانیا کردەوە و ئەڵمانیا یەکسانبوو

 

ئەمشەو، سێشەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی چواری خولی نەتەوەکانی ئەوروپا “یوروپا نەیشن” لەسەر ئاستی کۆمەڵەی چوارەم ئەنجامدرا و ئیسپانیا لە لوتکەی گروپەکەدا مایەوە.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگای خۆیدا ڕوبەڕوی سویسرا بووەوە، لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە سویسرییەکان گورزی بەهێزیان وەشاند و لە خولەکەکانی پێنج و 26دوو گۆڵیان لە ڕێگەی ماریۆ گاڤرانۆڤیچ و ڕیمۆ فرولێرەوە تۆمارکرد.

تیمۆ ڤێرنەر لە خولەکی 28 هیوای بۆ مەکینەکانی ئەڵمانیا گەڕاندەوە و گۆڵێکی تۆمارکرد، لە تایمی دووەم خولەکی 55 کای هاڤێرتز گۆڵی یەکسانکەرەوەی تۆمارکرد (2-2)، بەڵام جارێکی دیکە سویسرییەکان لە خولەکی 57 لە ڕێگەی ماریۆ گاڤرانۆڤیچەوە گۆڵی سێیەم و پێشەنگیان تۆمارکرد، دوای سێ خولەک (خولەکی 60) سێرج گنابری ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە (3-3) و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە میوانی ئۆکرانیا، یانەی خانەخوێ (ئۆکرانیا) تۆڵەی چوار گۆڵی یاری چوونی لە ماتادۆرەکان کردەوە.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئۆکرانیا کۆتاییهات و گۆڵەکەش لە خولەکی 76 لەلایەن ڤیکتۆر سیگانکۆڤەوە تۆمارکرا، ئەم ئەنجامەش ڕێخۆشکەربوو بۆ نزیکبوونەوەی ئەڵمانیا و ئۆکرانیا لە ئیسپانیا لە لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەکە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو، ئیسپانیا بە حەوت خاڵەوە لە لوتکەی کۆمەڵەکەدا بەردەوامبوو، لەبەرانبەردا ئۆکرانیا و ئەڵمانیا لە پلەی دووەم و سێیەمی گروپی چوارەمدا ژمارەی خاڵەکانیان بۆ شەش خاڵ بەرزکردەوە (ئەڵمانیا دووەمە).

ئەنجامەکانی دیکە:

ئازەربایجان 0-0 قوبرس

لاتیڤیا 1-0 ماڵتا

ئەڵمانیا 3-3 سویسرا

ئۆکرانیا 0-1 ئیسپانیا

مۆنتینیگرۆ 2-1 لۆکسمبۆرگ

فارۆ ئایسلاند 0-2 ئەندۆرا

لیشتنشتاین 0-0 سان مارینۆ

بابەتی پێشتر

سکۆلز: ڕەنگە ئەم هێرشبەرە بگاتە ئاستی مێسی و کریستیانۆ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین بردنەوەی بەرانبەر بۆلیڤیا تۆمارکرد و لوتکەی ڕیزبەندی گرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share