بڕیارە ئەمڕۆ گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی پرسی ڕێككه‌وتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا بە ئامادەبوونی چەند وڵاتێك بەڕێوە بچێت.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا نوێنه‌رانی وڵاتانی، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا ڕوسیا، چین و ئێران و نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و باس له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا ده‌كه‌ن.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، پێش كۆبوونەوەكە ڕایگەیاندووە، گفتوگۆکان هەرچەندە بەخاوی بەڕێوەدەچن، بەڵام هێشتا لێی بێهیوا نەبوون.
هەروەها جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا باسیلەوەكردووە، دیارنییە گفتوگۆکان هیچ ئەنجامێکیان دەبێت یاخود نا.
لەلایەكی دیكەوە، بەگوێرەی وتەی چەند بەرپرسێكی ئەمریكی، كە قەسایان بۆ میدیاكانی وڵاتەكەیان كردووە، له دانووستانەكاندا ئه‌مه‌ریكا داوایكردووە، ئێران پابه‌ندی ته‌واوی ڕێككه‌وتنی ناوكی بێت، و ئێرانیش داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به یه‌كجار هه‌موو سزاكانی سه‌ر ئێران لابه‌رێت هەربۆیە تائێستا ئەمریكا نەرمی نەنواندووە.
ئاشكراشیناكردووە، ئەمریکا دەیەوێت لەم قۆنەغەدا ئێران لەپاڵ چەند کارێکی دیکە، هەموو ئەو ئامێرە پێشكەوتوانەی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنکە ئەتۆمییەکانیدا جێگیریكردوون لاببات، تاوەكو واشنتۆنیش بەشێک لە سزاکانی سەر تاران هەڵبوەشێنێتەوە.