(ڤیدیۆ) یونایتد و ڤیاڕیاڵ گەیشتنە فاینەڵی یوروپالیگ

ئەمشەو، پێنجشەممە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی یەکلاکەرەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدران، یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڤیاڕیاڵ سەرکەوتنیان بۆ یاریی کۆتایی مسۆگەرکرد.

لە گرنگترین یاریدا، یانەی ئارسیناڵ لە ئیماراتس ستادیەم میوانداری ڤیاڕیاڵی کرد، یاریی نێوانیان بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئەنجامی یارییەکەش لە بەرژەوەندی تۆپچییەکانی شاری لەندەن نەبوو، بەوپێیەی لە یاریگای لا سیرامیکا بە ئەنجامی (2-1) دۆڕاندنیان تۆمارکردبوو و بلیتی یاری کۆتایی بەخشییە ژێرئاوگەڕە زەردەکانی ئیسپانیا.

لە ڕوبەڕووبوونەوەیەکی دیکەدا، یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە ئۆڵۆمپیکۆ ستادیەم میوانداری مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد، یاری نێوان دوو یانە زەبەلاحەکە بە ئەنجامی (3-2) لە بەرژەوەندی جێلاڕۆسی کۆتاییهات، بەڵام ئەنجامەکە کاریگەری لەسەر کۆی ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە دروستنەکرد (8-5) و کوڕانی سۆڵشایەر توانیان بەفەرمی بلیتی یاری کۆتایی ببڕن.

گۆڵەکانی ڕۆما لە خولەکەکانی 57 و 60 و 83 لەلایەن ئیدین دزیکۆ و براین کریستانتی و نیکۆلا زالیڤسکی، گۆڵەکانی یونایتد لە خولەکەکانی 39 و 69 لەلایەن ئیدینسۆن کاڤانییەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان و بە کۆی ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڤیاڕیاڵ سەرکەوتنیان بۆ فاینەڵی یوروپا لیگ بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر: بڕیارەکەی دادگا بۆ سزادراوانی بادینان بێ مانایە

بابەتی دواتر

کۆنترین گۆزەی هەڵگری هەنگوینی ڕەش لە ئەفریقا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیانیچ: نازانم بۆ یاریناکەم و بێزارم

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشلۆنە، میرالیم پیانیچ هۆکاری دوورخستنەوەی لەلایەن ڕۆناڵد کومانەوە نازانێت و دووپاتیشیدەکاتەوە، کە بێزارە. پیانیچ…
Total
0
Share