کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر لەسەر بڕیاری دادگا بۆ سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند، ” بڕیارەکەی ئەمرۆی دادگا بێمانایە و پێچەوانەی ئەو گیانی پەیوەندییە دۆستانە و نزیکەی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی عێراقە”.
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ” کونسوڵخانەکەمان بە نیگەرانییەوە لە بڕیاری دادگای تەمییز لە دژی پێنج رۆژنامەوان و چالاکوانەکە دەڕوانێت، تێگەیشتن لە بڕیارەکەی دادگا ئاسان نییە، بەبێ لەبەردەستدابوونی بەڵگەیەکی ڕوون بۆ تاوانکارییەك مایەی سزادان بێت”.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی ئەڵمانیادا هاتووە، ” ئێمە داوا لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت، بۆ دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون، گۆڕینەوەی ئازادانەی بیروڕا لەگەل رۆژنامەوانان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری رۆژانەی دیپلۆماتکاران و هەروەها کاری رۆژانەی کونسوڵگەریی گشتییشە”.
کونسوڵگەریی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەولێر
بە نیگەرانییەوە لە بڕیاری دادگای تەمییز لە دژی پێنج رۆژنامەوان و چالاکوانەکە دەڕوانێت. تێگەیشتن لە بڕیارەکەی دادگا ئاسان نییە، بەبێ لەبەردەستدابوونی بەڵگەیەکی روون بۆ تاوانکارییەك مایەی سزادان بێت.دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان مانگی ڕابردوو بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینان ڕاگەیاند، کە هەریەکە لە (شێروان ئەمین سلێمان، شڤان سەعید عومەر، ئەیاز کەرەم رەشید، هاریوان عیسا محەممەد، گوهدار حەمەد ئەمین عەبدولمەجید)ن.— German Consulate Erbil (@GermanyInKRI) May 6, 2021