دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان دواخرا

دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان بۆ دوای جەژن دواخرا، و وەزارەتی پێشمەرگەش هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاربوو وەزارەتی پێشمەرگە، پێش جەژن مووچەی لیوا هاوبەشەكان خەرج بكات، پاش ئەوەی كە ئەنجومەنی وەزیران وەكو قەرز پارەی دابووە وەزارەت تا یەکێک لە موچەکان دابەش بكات”.

وتیشی،” جارێكی دیكە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی، ئەمڕۆ بڕیاردراوە، دابەشكردنی مووچە بەسەر لیوا هاوبەشەكان دواخرێت بۆ دوای جەژن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تا ئێستا ئەمریكا پارەی سێ مووچەكەی لیوا هاوبەشەكانی نەكردووەتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و  هاوپەیمانانیش گرفتەكە بۆ كێشەی تەكنیكی دەگەڕێننەوە.

بابەتی پێشتر

بەشار ئەسەد نامەیەک بۆ مستەفا کازمی دەنێرێت

بابەتی دواتر

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی ده‌ركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share