قوباد تاڵەبانی بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین: بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕیزتان زۆر خەفەتبار بووین

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سەڵاحەدین بەهائەدین دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی حسێن محەمەد بەهائەدین.

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی:

مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (م. حسێن محەمەد بەهائەدین)، برای بەڕێزتان، زۆر دڵگران و خەفەتبار بووین. لە قوڵایی دڵەوە هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و هەموو خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان دەکەین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبووری و ئارامییش بە جەنابتان و هەموو لایەک ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەستبەرداری منداڵێكی دیکەشیان بوون

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرابووەوە، کەسوکارەی دەستبەرداری منداڵێکی دیکەش بوون. بێستوون جەبار بەڕێوەبەری…
Total
0
Share